ستایلی هەڵگرتنی قژ جوانترین تەسریحـــەكانە بۆ ساڵی 2012

ستایلی هەڵگرتنی قژ جوانترین تەسریحـــەكانە بۆ ساڵی 2012
تەسریحەی قژ بەچەندین دیمەن و نەخش دادەنرێن، هەر یەكە جیاكارییەكی دیكەی هەیە لەگەڵ جۆرە تەسریحەیەكی دیكە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی قژیان خاوە، لەگەڵ هەر تەسریحەیەك جۆرە جوانییەكت بۆ دروست دەبێ، ئەمەش وادەكات لەدانانی چەندین جۆرە جوانی بۆ ڕووخسار، واتە دەكرێ تەنیا بەتەسریحەی قژ شێوازی ڕووخسارت گوڕانكاری بەسەردا بێ، وەك ئەوەی تەسریحەی ماڵەوە جیاوازی هەیە لەگەڵ تەسریحەی دەرەوە یان تەسریحەی ئاهەنگێك، یەكێك لەجوانترین و سەرنجڕاكێشترین تەسریحەكان، بریتییە لەهەڵگرتنی قژ لەبەشی دواوەی سەر، كە دیمەنێكی زۆر جوانی هەیە و وادەكات لەپێشەوە و دواوەش دیمەنێكی ناسكی هەبێ، لەو كاتەدا ئەو جۆرە تەسریحە دادەنرێ، كاتێك بەشی پێشەوەی قژ بەسادەیی واتە بەسەرحەوە بەرەو دواوە دەچێ، لەدواوەشەوە بەهەڵگرتن كۆتایی دێ، بەڵام دەبێ ئاگاداری ئەو لایەنەوە بین كە جۆرە شێوەیەكی دیاریكراو یان مەبەستدار بۆ نەخشی دواوەی هەڵگرتنی قژەكە دابنرێ.
Top