جوانی كراسە كوردییەكان لەڕەنگی ڕەشدایە

جوانی كراسە كوردییەكان لەڕەنگی ڕەشدایە
كراسی كوردی، نشونمایەكی گرنگ و جوانی هەیە، لەگشت كات و شوێنێكدا هەر بەڕازاوەیی دەمێنێتەوە، ئەگەرچی لەهەر جۆرە شێوە و ڕەنگێكیش بێ، زیاتریش پێوەندییەكی ڕاستەخۆ لەنێوان ڕووخساری خانمانی كورد بە كراسی كوردییەوە یەكدەخات و بەیەكەوە تەواوكەری جوانی یەكترن، ئەمەش وادەكات كە خانمانی كورد لەگشت بۆنە و ئاهەنگە گشتی و تایبەتەكاندا بەشانازییەوە كراسە ڕەسەن و جوانەكەی كوردان بپۆشن، یەكێك لەو خەسڵەتە جوانانەی كراسی كوردی هەیەتی، كە لەچەندین ڕەنگ تێكەڵ دەكرێ و كاری بۆ دەكرێ، ئەمەش وادەكات لەگەڵ گشت وەرزەكانی جوانی بگونجێ، بەتایبەت لەوەرزی بەهار كە بەوەرزی سەوزایی و كرانەوەی گوڵەكان دەناسرێ، خانمانی كوردیش وەك گوڵێك لەو وەرزە دەردەكەون و بەو كراسە قەشەنگانەوە جوانییان لەدوورەوە دەبینرێ، یەكێك لەجوانترین ڕەنگەكان بۆ كراسی كوردی، ڕەنگی ڕەشە، لەگەڵ ئەوەی لەناو كوردا ڕەنگی ڕەش بۆ نەهامەتی و ناخۆشییە، بەڵام جوانی خۆی لەگەڵ كراسی كوردیدا جوانییەكی تایبەت و جیاوازە.
Top