فەرشی ژووری گەرماو بۆ جوانكارییە و كەرەستەیەكی بەسوودیشە

فەرشی ژووری گەرماو بۆ جوانكارییە و كەرەستەیەكی بەسوودیشە
ڕازاوەیی ماڵ لەدیكۆر و دانانی كەرەستەكانە، كە لەشوێن و جێگەی خۆیان بن، بەتایبەت ئەو كەرەستە و كەلوپەلانەی بچووكن یان شێوەیەكی سادەیان هەیە، تەنانەت دەكرێ كەرەستە بچووكەكان لەشوێنی گرنگ دابنرێن و لەگشت بەشەكانی ماڵدا پێویستیمان بەكەلوپەل و كەرەستە جوانكارییەكان دەبێ، هەندێك لەو كەرەستانە بەكەرستەیەكی گرنگ دادەنرێ و هەندێكیشیان بەكەرەستەی دەرەكی یان نا سەرەكی دادەنرێ، لەژووری گەرماو چەندین كەرەستە و كەلوپەل هەن، هەر یەكێك سوودی خۆی هەیە، یەكێك لەلایەنەكانی جوانكاری و هەروەها دەكرێ بە كەرستەیەكی بەسوودیشی دابنێن، ئەویش (فەرش)ی ناو ژووری گەرماوە، كە لەگەڵ ئەوەی دیمەنێكی جوان و ڕازاوە دەبەخشێ، هەروەها دەبێتە هۆكارێك بۆ هەڵگرتن و مژینی ڕاددەی (شێ) لەناو ژووری گەرماو، هەروەها بۆ یەكسان كردنی پلەی ساردی و گەرمی ناو ژووری گەرماو، لەگەڵ ئەوەشدا دیمەنێكی جوانی هەیە بەهۆی ئەو شێوە و نەخشە جوانەی لەناو فەرشەكانەوە هەیە.
Top