ملوانكە شایستەكان بۆ خانمانی كورد

ملوانكە شایستەكان بۆ خانمانی كورد
ئێكسسواراتی جوجو - هەولێر
چەندین جۆرە ئێكسسواری جیاواز شێوازێكی شایستە و نەرم دەردەخەن، بەتایبەت كاتێك ئەو ئێكسسوارانە ستایلێكی بەنرخ و لەسەر نەخش و دیزانێكی كراوە دادەنرێ، ئەمەش وادەكات كە لەسەر جەستەی خانمان بگونجێ، جوانی ئێكسسوارەكان لەجوانی شێوەكانیانە، لەكاتێكدا گشت خانمان گرنگی بەڕەنگی ئێكسسوارەكان دەدەن، یەكێك لەو ئێكسسوارە سەرەكییانەی كە دەبێ هەردەم لەسەر جەستەی خانمان بێ، ئەویش (ملوانكە)یە، بەجۆرێك لەئێكسسوارە سەرەكییەكان دادەنرێ لەگشت بۆنە و شوێنێكدا دەپۆشرێ، شێوازێكی تازە لەو ملوانكانەی ئەمڕۆ لەكوردستان گرنگی پێدەدرێ، ئەویش ملوانكەی زنجیر باریك و لەخوارەوەش شێوە و نەخشێكی هەیە، جوانی ئەو جۆرە ئێكسسوارە لەشێوە نەخشەكەی خوارەوەیە، زیاتر شێوەیەكی بازنەیی یان لەسەر شێوەی باڵندەكان دەبێ و كە لەسەر مل و سینگەوە بەجوانترین دیمەن خۆی بنوێنێ.
Top