ستایلە تازەكانی بازنگەكان لەكوردستان

ستایلە تازەكانی بازنگەكان لەكوردستان
ئێكسسواراتی جوجو - هەولێر

لەكوردستان ڕۆژانە یان لەگەڵ هاتن و كۆتایی هاتنی وەرزەكاندا، چەندین كەرەستە و ئێكسسوار و شتی تازە دەردەكەوێ و دەبێتە یەكێك لەتازە مۆدەكان لەلایەن كچانی كوردەوە، ئەمەش بەگوێرەی ئەو كەرەستەیە دەبێ كە لەنێوان مۆدەكاری و تازەگەریدا گرنگییەكی تەواو دروست دەكات، بۆیە هەنگاوێكی سەرەكی هەیە لەهەڵبژاردنی ئەو كەرەستە و ئێكسسوارانە و ڕێگەیەكی سادە و سانا دروست دەكات، بۆ ئەو مەبەستەی كە لەپێشوودا ئامادەت كردووە، مۆدەكانی ئێكسسوارەكان زۆرن و هەر یەكەش جوانییەكی كراوە و سادەی هەیە، بازنگەكانیش گرنگترین كەرەستەكانی ئێكسسوارن، ئەویش بەهۆی ئەو شێوە جوان و گرنگەی هەیەتی، چونكە لەدوو لایەندا خۆی دەنوێنێ، یەكێكیان لەو كاتەی لەدەستن و لەگەڵ جلەكان خۆی دەنوێنێ، یان كاتێك جلی لەسەر نابێ و بەتەواوی دەردەكەوێ، بازنگە تازەكان لەشێوە كلاسیكیەكان خۆیان لادەدەن و بەرەو هەنگاو و شێوەی تازە هەنگاو دەنێ، بەتایبەت مۆدەی ئەو وەرزە بازنگی پان و گەورەیە، زیاتریش كەرەسەی بچووكی لەسەر دادەنرێ.
Top