نینۆكەكان بەڕەنگە جوانەكانەوە ڕازاوەتر دەبن

نینۆكەكان بەڕەنگە جوانەكانەوە ڕازاوەتر دەبن
هەنگاوەكانی كاری جوانكاری و گرنگی دان بەشێوازی ستایلەكان، یەكێكە لەئامادەكارییەكان بۆ هەنگاوێكی سەرەوەتر كە دروستكردنی ئەو جوانییەی لەگەڵ جەستە و پێستت دەگونجێ، هەندێك بەشی بچووك لەجەستە هەن، دوای چەند هەنگاوێك لەكاری جوانكاری دەتوانن بۆ نموونە، نینۆنەكان، كاریگەرترین هێماكانی جوانین و دەتوانن ڕووێكی گەش و جوان بەدەستەكانت بدەن، نینۆك دانان گرنگییەگی تەواوی دەوێ، دەكرێ خانمان لەنێوان هێشتنەوە و یان نەهێشتنەوەی نینۆكەكانیان بڕیار بدەن، كاتێك دەیانەوێ سوود لەجوانی نینۆكەكان وەربگرن، دەتوانن بەگرنگترین شێوازەكان پارێزگاری بكەن و ئاگاداری بن، هەروەها جۆری ڕەنگەكانیش بۆ نینۆكەكان، گەورەترین و كاریگەرترین ڕێگەیە تا بتوانین شێوازێكی جوان و ڕازاوە لەنینۆكێكی ڕازاوە و ناسكەوە وەدەست بێنن، هەوڵبدە ڕەنگێك هەڵبژێری بۆ نینۆكەكانت تەنیا بۆ ماوەی هەفتەیەك، دواتر دوای ڕۆژێك پاكی بكەرەوە و بۆ ڕۆژێك بەجێبهێڵە بۆ ئەوەی ڕەنگی پێشوو بەتەواوی بسڕێتەوە و ڕەنگی داهاتوو بەجوانی دەربخات.
Top