قەڵا و گەلەرییە قەشەنـگەكەی پاركی شانەدەر

قەڵا و گەلەرییە قەشەنـگەكەی پاركی شانەدەر
شاری هەولێر بەچەندین وێنە و پێشكەوتنی جوانەوە ناسراوە و بەرەو ئاییندەیەكی جوان و قەشەنگ ڕێگە دەگرێ، یەكێك لەو شوێنە گەشتیارە خۆشانەی لەناوەڕاستی هەولێر هەیە، ئەویش پاركی شانەدەرە، كە پاركێكی خنجیلانە و بەشێواز و دیزاینێكی پاركی شێوەی ڕۆژهەڵاتی و چیایی دروست كراوە، یەكێك لەجوانترین بەشەكانی ناو ئەو پاركە، بریتییە لەقەڵا بەردینە بچووكەكەی، كە بێگومان بەشێوازێكی ئەندازەیی جوان كاری بۆ كراوە، لەگەڵ ئەوەی لەدەرەوە شێوەی قەڵایە، هەروەها لەژوورەوەش پێشانگایەكی جوانی وێنە كێشان و دانانی چەندین تابلۆ ناوەوەی گەلەرییەكە دەڕازێنرێتەوە بەبەردەوام، ئەمەش وێنەیەكە كە لەسەرەوە وێنەی قەڵاكە گیراوە و لەئوفیشەڵی هەولێر وەرگیراوە.
Top