چاكێتەكان مۆدەیەكی پایەبەرز و گرانبەهان

چاكێتەكان مۆدەیەكی پایەبەرز و گرانبەهان
جلوبەرگ هەرچەند جێگەی گرنگی بێ، ئەوەندەی تایبەتمەندی لەجوانی و ڕازاوەیی خۆی دەبینێتەوە، لەكاتێكدا جلوبەرگەكان بۆ خۆپاراستن بەكاردەهێنرێ، كەچی ڕۆڵێكی گرنگیش دەبینێ لە فاكتەرەكانی جوانی، بەتایبەت بۆ خانمان كە زیاتر خولیای جلوبەرگ و كەرەستەكانی جوانكارین، وەرزی زستانی ئەوساڵ، بە وەرزێكی سەخت و سارد دادەنرێ، بۆیە دەبێ لەگەڵ جلوبەرگەكانی ئەمساڵ، كارەكان بەجوانی و هەڵبژاردنێكی تایبەتەوە بێ و جلەكانیش لەم وەرزە جێگەی بایەخ و جوانی خۆیان دەدەن، یەكێك لەو جلوبەرگانەی كە هەمیشە و ساڵانە مۆدەی خۆی نوێ دەكاتەوە و بەجەستەی گشت خانمێكی جوانەوە دەبینرێ، ئەویش (جاكێت)ـە، ئەو جلە شێوازێكی هێمن لەجوانی دەبەخشێ، دیمەنێكی ڕازاوە و كراوەی هەیە، لەڕێگەی ئەو جلەوە چەندین مۆدەی جۆراجۆری لێوە بەدی دەكرێ، چونكە لەگەڵ چەندین جلی دیكە دەپۆشرێن، بۆ ئەو وەزری سەرمایە، جاكێتی درێژی تاسەر ئەژنۆ یان سەر ڕان مۆدەیەكی گرنگ و ستایلێكی گرانبەهایە.
Top