ئیكسسواری زیو

ئیكسسواری زیو
ئێكسسوارەكان بەگشتی دیمەنێكی ڕازاوەبەخشن، بەتایبەت ئەوانەی لەلای كچانی كورد بەڕێژەیەكی زۆر دەپۆشرێن، ئەمەش وادەكات كە هەریەكە خاوەن ئەو ئێكسسوارانە بێ و یەكێك لەو كەرەستانەی كە لە پێشووتردا جێگەی سوود بەخش بووە بۆ خانمانی كورد، ئەویش كانزای (زیوو)ە، كە كانزایەكی بەنرخ و جوانییەكی لە ڕاددەبەدەری هەیە، تەنانەت لەگەڵ ڕەنگی پێیستی مرۆڤ خۆی دەنوێنێ و دیمەنێكی جوانیش دەبەخشێت، بۆیە دەكرێ لەڕێگەی ئەو ئێكسسوارانەی كە لەزیوو ئامادە و دروست كراون، لە مل دەست پەنجەی خانمانی كورددا بیبینین، چونكە هۆكارێكە بۆ جوانییەكی ڕەها كە شایستەی جوانی خانمانەی كوردانەیە، لە بەرامبەر هەر یەك لەزێڕ و ئەڵماس و كانزاكانی دیكەدا، وەكو ئەو ئێكسسوارەی كە ملوانكەیەكی ڕازاوە و جوانە، لە زیوو دروستكراوە و ستایلێكی ناسك و سادەی بۆ بەكارهێنراوە، كە وادەكات ببێتە یەكێك لەگرنگترین و شایستەترین ئێكسسوارەكان لە زیوو.
Top