هەگبەی ڕۆژنامەگەری كوردی دەنگی پێشمەرگە

هەگبەی ڕۆژنامەگەری كوردی دەنگی پێشمەرگە
ئامادەكردنی: جەمال خەزنەدار
بڵاوكراوەی دەنگی پێشمەرگە، لەناوچە ئازادەكانی كوردستان، لەساڵی (1968) لەلایەن لیژنەی ئاڕاستە و پەخشی شۆڕشی كوردستان دەری دەكرد بڵاوكراوەیەك بووە كە باسی لەڕۆڵی پێشمەرگە و هەڵمەت و سەركەوتنەكانی دەكرد و كێشەكانی كوردیشی بەڕووی دوژمن بڵاودەكردەوە، ژمارە «15»ی لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 1968 بە (12) لاپەڕەی دوو ڕەنگ بە قەوارەی (18×425) و بە دیالێكتی كرمانجی خواروو (سۆرانی) و بە ئەلف و بێی كوAردی لە عەرەبی و ئارامی داهێنراو، چاپكراوە لە ژێر دروشمی:
هێزی پێشمەرگە قەڵغانە بۆ پاراستنی بوون و مافی نەتەوایەتی كورد
خزمەتی پێشمەرگە بە گەل و پشتیوانی گەل بۆ گەورەترین دەستەبەری سەركەوتنمانە.
ئەم ژمارەیە واتە ژمارە (15) بە یادی (7) ساڵەی دوای شۆڕشی ئەیلوولدا دەرچوو، هەروەك چۆن لەم شیعرەی (مام هەژار)ی زیندوو دەردەكەوێ و ئەو دێڕە بڵاودەكاتەوە و كە نووسرابوو:
هەر لە هەندرێن تا پشتی قۆپی
دوژمن بە بومبای ناپاڵم و تۆپی
حەوت ساڵە جێگا تەخت ئەكا بۆ كورد
جەژنی ئازادی بگرێ سەرچۆپی!
تێبینی : ئێستا گۆڤارێك بە ناوی (دەنگی پێشمەرگە) دەردەچێ، كە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
Top