سەیرترین وێنە فۆتۆگرافیی

سەیرترین وێنە فۆتۆگرافیی
وێنەگرتن بۆ كاتێكی دیاریكراوە یان چركەیەك لە ژیانمان وەریدەگرین و ئەمەش بە مەبەستی یادگاری و مانەوەی لە داهاتوودا، وەك ئەوەی وەستانێك بێ لە تەمەن و كات، وێنەگرتن زیاتر تیشك دەخاتە سەر ڕووخسار، چونكە شێوەی ڕووخسار گۆڕانكاری بەسەردا دێ لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن، كەچی ئەو دوو وێنەیە بە سەیرترین شێوە وەرگیراوە ئەوەی یەكەم وێنەی ئەم چەند خانمە بە شێوازێكی سەیر گیراوە، كە هەر هەموویان ڕووخساریان داپۆشراوە و كەس نازانێ كێ كێیە، تەنیا نێوان خۆیان دەزانن و ڕەنگە دوای ماوەیەك لە وێنەكە نەزانن كامە خۆیەتی و لەكوێ وەستاوە، وێنەی دووەمیش ئەو وێنەگرە سەیرەیە كە بۆ تەنیا وێنەی بۆقێك سەری خستۆتە ژێر ئاو و بە نهێنی و بێدەنگی وێنەی بۆق دەگرێ.
Top