ستایلە تازەكانی وەرزی زستان

ستایلە تازەكانی وەرزی زستان
هاتنی وەرزە تازەكان دەبێـتە ڕێگەیەك بۆ گۆڕینی ستایلی جلوبەرگ، كە لەگەڵ سەرەتای هەر وەرزێكدا بەپێویست دەزانرێ گۆڕانكاری بەسەر مۆدەكاندا بكرێ و بەرەو مۆدەی تازە و كاری نوێ ڕێگە بگرن، ئەمەش لەكاتێكدا دەبێتە سەر ئێشە بۆ خانمان لەوەی چ جۆرە مۆدەیەك هەڵبژێرن بۆ داهاتوو، بۆیە پسپۆرانی بواری جوانكاری لەهەوڵی شیكردنەوەی مۆدە تازەكانن كە بەجۆرێك ئاسانكاری بۆ خانمان بكەن لەهەڵبژاردنی ستایلە تازەكان، بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ مۆدەكان جۆراجۆرن، بەتایبەت كە لەمۆدەكانی زستانی پار ساڵدا زیاتر باوی تەنوورە و پووتی درێژ بوو، بەڵام ئەمساڵ ئەم چەندین مۆدەیە دەبێتە مۆدەی تازەی ئەو وەرزە، كە بەجۆراوجۆری و تێكەڵی لەستایلەكان ناسراوە و شێوەیەكی پوخت و پتەو لەخۆ دەگرێ، وەك ئەوەی لەگەڵ جەستەی خانمان ڕێكدەكەوێ و دیمەنێكی ڕازاوە و كراوەش دەبەخشێ.
Top