سەرین كەرەستەیەكی لاوەكی و جوانییەكی ڕەها

سەرین كەرەستەیەكی لاوەكی و جوانییەكی ڕەها
كەرەستە و كەلوپەلەكانی ماڵ، بەپێی پێویستی خۆیان مامەڵیان لەگەڵدا بكە و هەوڵبدە دیمەنێكی ڕازاوەیان هەبێ، بەتایبەت ئەوانەی لەبەرچاو و دیارن، وەك ئەو كەرەستانەی لەژوورەكانی دانیشتن و نووستن دادەنرێن، ئەمەش لەكاتێكدا گرنگی هەریەكە لەو ئێكسسوار و كەرەستە پێویستانە دیار دەبێ و لەگەڵ دانانی مۆدە و ستایلێكی تازە سەرتاپای شێوازەكە گۆڕانكاری بەسەردا دێ و تەنانەت هۆكارێك دەبێ بۆ ڕازانەوە و شایستەی تازەترین مۆدەكان دەبێ، یەكێك لەو كەرەستانەی كە لەماڵەكاندا ڕێگەی شیاوی خۆیان هەیە، ئەویش (سەرینە)، وەك كەرەستەیەكی لاوەكی لەگشت شوێنەكانی دانیشتن و نووستن دیكۆری خۆی دەنوێنێ و ئەمەش وادەكات ئەو كەرەستەیە پێویستی بەشێواز و نەخشی جوان بێ، بەتایبەت كاتێك پێویستی بەگونجاندنە لەگەڵ شێوازی دیكەی كەرەستەكان، بۆ نموونە كاتێك لەژووری میوان دادەنرێ، دەبێ لەگەڵ شێوازی قەنەفەكان گونجاو بێ، یان كاتێك لەژووری نووستن دەبێ، دەبێ هاوشێوەی مۆدەی كەرەستەكانی دیكەی سیسەم و نووستن بگونجێ.
Top