چۆنییەتی پاراستنی پێست لەوەرزی سەرما

چۆنییەتی پاراستنی پێست لەوەرزی سەرما
بەهاوكاری جوانكاری كاڕۆلینا - سلێمانی
پارێزگاری كردنی پێستی دەموچاو لەزستاندا: وەك دەزانین لەزستاندا پلەی شێ كەم دەبێت و دەبێتە هۆی وشك بوونی پێست و لەش یان دەموچاو ئەمەش دەبێتە كێشە دروست بوون لەدەموچاو یان لەش كە ڕەنگی تێكدەچێ و چالاكی نامێنێ، دواتر تووشی وشك بوونەوە دەبێ، هەندێ شوێن وەك دەست و قاچ تووشی وشك بوونەوە و شەق بردن دەبن. چەند ئامۆژگاریەك هەن بۆ خانمان بۆ پارێزگاری لەدەموچاو و لەشیان بكات لەزستاندا، خانمانیش دەتوانن كاری لەسەر بكەن و پێیستی ڕووخساریان بەجوانترین شێوە بپارێزن:
1- دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی هەموو سابوونێكی بۆندار لەبەر ئەوەی دەموچاو وشك دەكات، پێویستە سابوونی منداڵان بەكار بهێنن، چونكە ئەو جۆرە سابوونە بۆ پێستی هەستیار و ناسك كراوە.
2- دوور كەرەوە لەئاوی گەرم، چونكە دەموچاو وشك دەكات و تووشی شەق بوون دەبێ، زیاتر هەوڵبدە بەئاوی شڵەتێن دەموچاوت بشۆی، ئەمەش خانەكانی پێیستی دەموچاو دەپارێزێ بەهۆی گۆڕانكاری لەپلەی گەرمی و ساردی.
3- خاولی وشك كردنەوەی پێست لەجۆرە نەرمەكان بەكاربێنە بۆ وشك كردنەوە، هەوڵبدە كرێمی نەرم كەرەوە بەكاربێنە بۆ دەموچاو هەروەها بەهەمان شێوە دەستەكانیشت لە وشك بوون بپارێزە.
Top