چایخانەی (شەعب)ی سلێمانی

چایخانەی (شەعب)ی سلێمانی
رەوەند بەختیار/ سلێمانی
هەركاتێك سەردانی شاری سلێمانی بكەیت و گوزەرێك بەناو سەنتەری ئەو شارەدا بكەیت ناتوانی چایخانەی شەعب نەبینیت و سەردانی نەكەی، چایخانەی شەعبی شاری سلێمانی دەكرێ بوترێ كۆنترین چایخانەی شاری سلێمانییەو ئەو شوێنە نەك تەنیا چایخانەیەك نییە، بەڵكو گەلێ جار وەك مەڵبەندێكی ڕۆشنبیری و هونەری سەیر دەكرێت و شوێنی گردبوونەوەی زۆربەی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس و هونەرمەندانی ئەو شارە جوانەیە، ڕۆژانە هەر لەبەیانییەوە زۆربەی چینەكانی ئەو شارە كاتەكانیان بەخوێندنەوەو و شتگەلێكی تر لەو چایخانەیە بەسەر دەبەن، دیمەنی وێنە كەلتوری و هەڵواسراوە فەرهەنگیەكانی لەجوانترین دیمەنەكانی ناو ئەو چایخانەیەن كە هیچ لایەنێك فەرامۆش نەكراوە، ڕۆژانە چەندەها ڕۆشنبیر و پیاوانی ئەو شارە بەیادی جاران ڕووی تێدەكەن، مێژووی ئەو چایخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1959).

Top