وێنەیەكی دێرینی شاری سلێمانی

وێنەیەكی دێرینی شاری سلێمانی
وێنەكان مێژوو تۆمار دەكەن، هەرچەندە وێنەكە كۆن بن، بە چركەیەك بیرەوەرییەكان دەگەڕێنێتەوە، كە چەندین دیمەنی جوان و ڕازاوەش دەبەخشێ، وێنە دێرینەكان شێوەیەكی جوان و گرنگی هەیە، ئەو وێنەیەش بریتییە لە وێنەیەكی شاری سلێمانی كە لە ساڵی (1913) گیراوە، لە وێنەكەدا هەندێك لە ئافرەتان خەریكی شت فرۆشتنن و لەولاشەوە هەندێك دوكان هەن كە كەرەستەی خواردن و كەلوپەلی جووت و كاركردن دەفرۆشن، ئەوەی سەیرە لەو وێنە دێرینەدا كە زیاتر وڵاغ و گوێدرێژ بەرچاو دەكەوێ و خەڵكەكە بە جلی كوردییەوە هاتوچۆ دەكەن و ئەمەش مێژوویەكە بۆ گەلی كورد.
Top