پشتێنە مۆدێرنەكان ڕەنگدانەوەی جوانی ناوقەدە

پشتێنە مۆدێرنەكان ڕەنگدانەوەی جوانی ناوقەدە
هەر بەشێك لە كەرەستەكانی جوانی لە جەستەی خانمان پێویستیان بە دیمەنێكی ڕازاوە و ئامادەكراو دەبێ، واتە بەر لە هەڵبژاردن دەبێ كاری لەسەر بكرێ و لەگەڵ ئەوەشدا كەرەستەكان دەبێ بە هەڵبژاردنێك بن كە لە جێگەی جوانی و شێوە و دیمەنەكانیش بە گوێرەی ئێكسسوار و كەرەستەكانەوە دەبێ، لێرەدا دەكرێ ئەو جۆرە ستایلە هەڵبژێرین كە لە كاتێكدا هەر ئێكسسوارێك بە مۆدەیەكی ڕازاوە و جوانەوە بەناوبانگە، یەكێك لەو ئێكسسوار و مۆدانە بریتییە لە پشتێنی مۆدێرن، كە پشتێنی تازە و كۆنەكان لە ستایلێكی تازەوە كاری لەسەر كراوە، بە گوێرەی جوانترین و ڕازاوەترین مۆدەكانەوە دەردەكەوێ، ئەو جۆرە مۆدانە شێوەیەكی بچووك و جوانی هەیە، سەبارەت بە مۆدە تازەكان لە چەندین ڕەنگی جیاوازدا دروست كراوە، تەنانەت دەكرێ لەگەڵ گشت جۆرە جلێك بپۆشرێ، بە تایبەت كاتێك دیمەنەكان ئاوێتەی شایستەترین جلەكانە، جوانی پشتێن لەگەڵ گشت جۆرە جلەكانەوە دەپۆشرێن، واتە دەكرێ لەگەڵ پانتۆڵ و جینز و بەدی درێژدا.
Top