هەر تەلەو لە ئاوازێك

هەر تەلەو لە ئاوازێك
هۆڵی كۆبوونەوە و شوێنە فەرمییەكان هەندێك جار وا لە مرۆڤ دەكات هەست بە بێتاقەت بوون و ماندوبوون بكات، بە تایبەت كاتێك ماوەی دانیشتنەكە یان وانەكە درێژ بێ، وادەكات كە مرۆڤ خەو بیباتەوە، یان بە كاری دیكەوە خەریك بێ، زیاتر لەوەش كاتێك ئەو كەسەی قسە دەكات، قسەكانی بە دڵ و خۆش نەبن، ئیتر هەر یەكە خۆی بە شتێكەوە خەریك دەكات، ئەو وێنەیە لە دانیشتنێكی پەرلەمانی وڵاتی ئێران وەرگیراوە، ئەمەش لە ناوەڕاستی دانیشتەكەدایە، كە بۆمان بە هێما كردوون چەند كەسیان خەریكی خۆیەتی یەكێك خەوتووە و ئەوەی دیكە نینۆكی پاك دەكاتەوە و یەكێكیش داڵغەی ڕۆیشتووە، ئەوەی سەیرە یەكێك لە خوارەوە وەڵامی تەلەفۆنەكەی دەداتەوە و لە كاتێكدا دەبێ گوێرایەڵی بابەتەكانی ناو هۆڵی پەرلەمان بێ، وەك نوێنەری گەل لەوێ دانیشتووە.
Top