جوانترین تەسریحەكانی مۆدەی سەرح

جوانترین تەسریحەكانی مۆدەی سەرح
تەسریحە تازە و جوانەكان بە جوانترین شێوە كاری تازەی بۆ كراوە و لە ڕوانگەی بواری جوانكارییەوە بە شایستەترین مۆدەكان دادەنرێ و دیمەنێكی ڕازاوەش دەبەخشێ، چەندەها مۆدەی جیاواز هەن و هەریەكە لەگەڵ شێوازێك گونجاو دەبێ، مەبەست لەوە لەگەڵ كاتێكی دیاریكراودا دەردەكەوێ و دەكرێ جیاوازی هەبێ بۆ هەر كاتێكی دیكە، بە تایبەت تەسریحە بۆ كاتی شەوانە و كاتی سەهرە، كە ئەویش چەندین بۆنەی تێدا دەبێ، لەوانە چوونە دەرەوە، یان ئاهەنگی تایبەت، چوون بۆ ژوان، ئەمەش دەبێ جۆرە تەسریحەیەكی بۆی ئامادە بكرێ كە شیاوی ئەو كاتە بێ، ئەو جۆرە تەسریحەیەش دەبێتە یەكێك لەو مۆدە جوانانەی كە بۆ كاتی سەفرە و چوونە دەرەوە دەگونجێ، مۆدەی سەرحی بەستراوە، جوانی ئەو تەسریحەیەش لە گونجاندنیەتی لەگەڵ شێوە سەرحەكەی كە دەبێ لەگەڵ شێوەی سەر هاوشێوە دەبێت.
Top