كڵاو و سەروبەست، خانمان ڕازاوەتر دەكەن

كڵاو و سەروبەست، خانمان ڕازاوەتر دەكەن
كەرەستە كوردییەكان، لەگەڵ مانەوەیان یان پەرەپێدانیان لەلایەن دیزاینەرانی تازەی بواری جوانكاری كوردی و نوێكردنەوەی بەرهەم و ئێكسسوارە كۆنەكان، دەكرێ مۆدەیەكی دێرین و تازەگەری بن لە سەرەدەمی ئێستادا، ئەمەش بە تایبەت كە لەگەڵ مۆدەكانی سەردەمی ئێستا دەگونجێ و دیمەنێكی رازاوەش پێشكەش دەكەن، یەكێك لەو مۆدە جوانانەی لە پێشوودا بەكاردەهێنرا كە ئێستاش مۆدەی هاتۆتەوە، لەگەڵ ئەوپەڕی جوانی و رازاوەیی خانمانی كورد جوان و رازاوەتر دەكات، ئەویش (كڵاوی سەر و سەروبەستە)، ئەمەش لە چەند قاشە لیرەیەك یان زنجیرێكی بە پارچەی جیاكراو ئامادە دەكرێ و دەخرێتە سەر قژی خانمانەوە، بە تایبەت بەشی پشتەوەی سەر، كە جوانی و مانایەكی رەها دەبەخشێ، بە جۆرێك لەگەڵ دیمەنی تەسریحەی قژەكە خۆی بگونجێنێ و مۆدەیەكی تایبەت تۆمار بكات، لەم شێوە ئێكسسوارەدا، دەكرێ سوودی لێوە وەربگرین بە تایبەت كاتێك لەگەڵ جلی كوردی دەپۆشرێ، كڵاوەكان بۆ كاتی تایبەت و ئاهەنگە بچووكەكانە، سەر وبەستیش بۆ ئاهەنگی بووك و شوێنی گشتی و بۆنە گەورەكان دەپۆشرێن.

Top