دیكۆری ژووری نووسـتن بۆ بووك و زاوا

دیكۆری ژووری نووسـتن بۆ بووك و زاوا
دیكۆرەكان بەپێی ئامادەكاری و تایبەتمەندی خۆیانەوە دەتوانن هونەری جوانكاری بە ماڵ ببەخشن، ئەمەش لە رێگەی مامەڵە كردنەوە لەگەڵ ئەو شێوازەی كە شایستەی دیكۆرێكی رازاوە و جوانە، یەكێك لە گرنگترین دیمەنەكانی دیكۆری ماڵ، بریتییە لە دیكۆری ژووری نووستن بۆ بووك و زاوا، كە هێلانەیەكی تازە و جوانە، دەبێ بەوپەڕی جوانی و رازاوەیی دەربكەوێ، لێرەشدا تیشك دەخەینە سەر ئەو جۆرە دیكۆرەی كە بۆ ساڵی تازە و وەرزی پاییز دەبێتە دیكۆری ژووری نووستن بۆ بووك و زاوا.
ئەو جۆرە دیكۆرە بە دیكۆری هێمن و شاراوە ناسراوە، كە لە ژوورێكدا لایەنێك داگیر دەكات و بە شێوازێك كە ئاوێتەی جوانی كەرەستەكانە، ئەمەش بە تایبەت كاتێك رەنگی كەرەستەكان و شێوازی دانانیان بە رێگەیەك دەبێ كە سوودمەندە و هۆكارێكی سەرەكیش دەبێ لە رازاوەكردنی ژوورەكە و شوێنی حەوانەوە.

Top