مۆدەی نینۆكەكان بۆ وەرزی پاییز

مۆدەی نینۆكەكان بۆ وەرزی پاییز
مۆدەكانی ئێكسسوار بەپێی وەرزەكان گۆڕانكاری و تازەگەری لە شێوازەكانیان دەردەكەوێ و مۆدەی تازە لە مۆدەی پێشوو كاری جیاكاری بۆ دەكرێ، یەكێك لەو مۆدە تایبەتانەی كە لەگەڵ وەرزی پاییز دەبێتە جوانترین مۆدەكان، بریتییە لە دانانی نەخش و بۆیە بۆ نینۆكەكان، كە لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز، دەكرێ گۆڕانكاری لە شێوە و رەنگ و بۆیەی نینۆكەكان بكەین، چونكە مۆدەی نینۆك لە وەرزی پاییز، جیاوازی هەیە لەگەڵ مۆدەی وەرزەكانی دیكەوە.
بۆ مۆدەی ئەمساڵی نینۆكەكان، تازەترینیان دەركەوت ئەویش مۆدەی شێوە (چوارگۆشەیی بۆ نینۆكەكان) دەبێ، واتە دەبێ شێوەی نینۆك خۆی لە شێوەیەكی چوارگۆشە نیشان بدات، بە پێچەوانەی پێشوو كە دەبوایە شێوەی سێگۆشەیی بێ، هەروەها سەبارەت بە رەنگەكان، دەبێ رەنگەكان ئاوێتەی ئەو وەرزە بن، واتە لەگەڵ رەنگی پاییز نزیك بوونەوە دروست بكات، ئەویش رەنگەكانی پەمەیی- سوور – قاوەیی- شین - وەنەوشەیی، كە ئەوانە شای رەنگەكان دەبێ بۆ نینۆكەكان لە وەرزی پاییز.
Top