لانك گەورەتـرین و جوانترین داهێنانی كورد

لانك گەورەتـرین و جوانترین داهێنانی كورد
یەكێك لەو كەرەستە كوردیانەی كە تەنیا زیاتر لەلایەن نەتەوەی كوردەوە بەكارهێنراوە و تا ئێستاش بەكاردەهێنرێ، بریتییە لە (لانك)، یەكێكە لە جوانترین و گرنگترین بیرۆكە كە كورد و بۆ حەوانەوەی منداڵ دایهێناوە كاتێك مناڵ لە تەمەنێكی دیاریكراو دەبێ، زیاتر لەبەر ئەوەی ئەو كاتەی كە منداڵ جەستەی نەرمە و بە بەستنەوەی لەناو لانكەوە جەستەی توند و بەهێز دەبێ، ئەگەر سەیری پشتەوەی سەری مرۆڤی كورد بكەین، جیاوازی هەیە لەگەڵ گشت جۆرە مرۆڤێكی دیكە، كە پشتی سەری كورد یان ئەوەی لەناو لانك دابنرێ، پان دەبێ و بە پێچەوانەی ئەوانەی دیكە كە لارن، سوودی لانك زۆرە لەوانە: جەستەی منداڵ توند دەكات، جۆلانەیەكە بۆ خەواندنی منداڵ، منداڵ دەپارێزی لە بەربوونەوە و یان بەسەر كەوتن كاتێك بچووكن، ئەوەی جوانە كاتێك ئافرەتانی كورد، لەگەڵ هەژاندنی لانك، بە دەنگە خۆشەكانیانەوە گۆرانی بۆ منداڵەكانیان دەڵێن یان لای لایەیان بۆ دەكەن.
Top