منداڵێكی خۆڵ و بەرد خۆر!

منداڵێكی خۆڵ و بەرد خۆر!
دنیای منداڵ پاك و جوانە، كاتێك منداڵ بچووك دەبێ، ئەوەی بكەوێتە ژێر دەستی دەیخاتە ناو دەمییەوە، ئەگەر نەرم و خۆش بێ، دەیخوات، ئەگەر بەدڵی نەبێ، فڕێیدەدا، كەچی ئەو منداڵە تا تەمەنێكی گەورە خولیای خواردنی خۆڵ و بەرد بووە، ئەوەی سەیرە لە تەمەنی بچووكیەوە ئەوكارە دەكات و تا ئێستاش بەردەوامە، ئەو كچە ناوی (ناتاڵی هیریست)ـە و تەمەنی (3) ساڵە و خەڵكی ئەمریكایە، لە ماوەی (2) ساڵی تەمەنی پێشوودا فێری خواردنی بەرد و خۆڵ بووە، تا ئێستاش رۆژانە بڕێكی لێ دەخوا، بەبێ ئەوەی شتێكی بەسەر بێ.
Top