پێڵاو و كەرەستەكانی خانمانی گەنج

پێڵاو و كەرەستەكانی خانمانی گەنج
خانمانی هەرزەكار كە لەگەڵ مۆدەكان هەنگاو دەنێن، یەكێك لەو مۆدانەی بەم دواییە پەیدا بووە، بریتییە لە پێڵاوە سووكەكان، كە زیاتر (سەندڵ و كاڵا) لە خۆیان دەگرن، مۆدە تازەكانی ئەو جۆرە پێڵاوانە لەگەڵ مۆدەی جلەكانەوە خۆیان دەگونجێنن و شتێكی جوانیشە كاتێك كچانی هەرزەكار لەپێی دەكەن و لەگەڵ مۆدەكانی وەك جینز و یان تەنوورەوە دەیپۆشن، ئەمەش وادەكات كە لە جوانییەكی ڕازاوەدا ڕەنگبداتەوە و بە تایبەت لەكاتی چوونە دەرەوەی، كاتێ ئەو جۆرە جلانە دەپۆشرێن، لە ڕێگەی ئەو جلەوە دەكرێ خانمانی هەرزەكار خۆیان لە پێڵاوی كچانەی لەم شێوەیە ڕابهێنن و كە بۆ كاتی دەوام و چوونە دەرەوە بەسوود دەبێ و مۆدەیەكی تایبەتی دەبێ، هەوڵبدە ڕەنگی ئەو كاڵایەی هەڵیدەبژێری بە شێوەیەك بێ كە لەگەڵ گشت جۆرە جلێك بگونجێ، جوانی ئەم مۆدەیەش لەگەڵ گشت جۆرە جلەكان دەكرێ بپۆشرێن و دیمەنێكی جوان و ڕازاوەشی هەیە.
Top