ئوتۆمبێلە كۆنەكان لە كوردستانن

ئوتۆمبێلە كۆنەكان لە كوردستانن
كەرەستە كۆنەكان مایەی گرنگی و سەرنجڕاكێشن، بە جۆرێك بیرەوەرییەك دروست دەكات و دەبێتە یەكێك لە كەرەسە كۆن و بەنرخەكان، لە كوردستان چەندین ئوتۆمبێلی كۆن هەبوون كە خەڵك سوودیان لێوە وەرگرتووە یان یادگاریان لەگەڵدا تۆمار كردووە، بۆیە تاوەكو ئێستاش ئەو ئوتۆمبێلانەیان هەڵگرتووە و وەكو ئەوەی یادگارییەكی كۆنە و ماوەتەوە، ئەمەش لەم دوو ئوتۆمبێلەوە دەردەكەوێ، كە یەكێكیان جۆری (لادا)یە و لەناو قەفەسێكدا دانراوە، ئەوەی دیكەش (مۆسكۆ فیجە)ە كە سەردەمێكی كۆنەوە و مۆدیلەكانیان لە خوارەوەی حەفتاكان دەبێ، تا ئێستاش هەڵگیراون.

Top