رازاوەیی شوێنەكانی دانیشتن لە ماڵەكاندا

رازاوەیی شوێنەكانی دانیشتن لە ماڵەكاندا
كەرەستەكانی ماڵ، شێوەی بەرچاو و دیمەنی تایبەت و كراوە دەبەخشن، بە جۆرێك كە جوانی خۆی گونجاو دەبێ كاتێك لە شوێن و جێگەی خۆیەوە ئامادە دەكرێ، لەم رێگەیە دەكرێ سوود لە جوانی كەرەستەكان وەربگرین و ئەمەش بە گوێرەی كەرەستەكانەوە دەبێ، بوونی قەنەفەكان وەك هەنگاوێكی رازاوە دەبێ لە جوانی دیكۆری ماڵ، ئەمەش لە كاتێكدا مۆدە و دیمەنەكانیان بە گوێرەی سەردەمدا دەگۆڕێ، بەڵام ناكرێ مۆدە كلاسیكەكان لە بیر بكەین، كە ئەوانیش دیمەنێكی رازاوە و كراوە دەبەخشن، شێوەی پێشوو و كلاسیك، لە یەك پارچەوە پێكدەهات و ئێستاش سوودی لێوە دەبینرێ كە لە هەندێك ماڵەكاندا دادەنرێ، شێوەی ئەو جۆرە قەنەفەیە، لە كورسییەكی گەورە پێكهاتووە و لە شوێنێك بە تەنیا دادەنرێ و ئەمەش بۆ دانیشتنی بچووكە و كە دووان یان زیاتر لە دوو كەسێك دادەنیشن و كاتێكی خۆش بەسەر دەبەن، لەم رێگەیەوە دەتوانین بە پارچەیەك قەنەفە دیمەنێكی كراوە و رازاوە بە جوانی و دیكۆری ماڵ بدەین، كە جێگەی رازاوەیی و كراوەیی دەبێ، ئەمەش هەنگاوێكی سادەیە و سوودێكی گەورەشی هەیە كاتێك دیكۆری ماڵ جوانتر و رازاوەتر دەبن.



Top