گرنگی رەش كردنی چاوەكان بەپێی هەنگاوەكان

گرنگی رەش كردنی چاوەكان بەپێی هەنگاوەكان
رەشكردنی چاوەكان، گرنگترین بەشەكانی جوانیییە كە گرنگی بە رەش كردنی پشت چاو و برژانگەكان دەدات، كە هەر یەكە شێوەیەكی جوانی هەیە، لێرەدا دەبێ دانانی رەنگەكە بە شێوەیەكی یەكسان و گونجاو بێ، تەنانەت بەكارهێنانی رەش كردنی چاوەكان، ئەمەش بەهۆی بۆیەی رەش كردن و كلەوە، كاتێك لە هەنگاوی یەكەمی رەش كردنی چاوەكاندا دەبێ، دەكرێ سەرەتا چاوەكان بە پاكی رابگری و بیشۆی، دواتر هەوڵبدە سەری كلەكە هەندێك بسووتێنی یان ئەو رەش كەرەكەی كە بۆ چاوت بەكاردەهێنێ، چونكە ئەگەر سەری قەڵەمەكە بسووتێنێ ئەو پەڵەی لەسەریەتی لادەچێ و دەرمانە رەشەكە بە جوانی دەردەكەوێ، دواتر قەڵەمی رەش كردن بهێنە و سەرەتا لە بەشی دەرەوەی چاوت بەكاربهێنە و ئیتر بەرەو ژوورەوە ئەمەش تەنیا بۆ جارێك، دواتر هەوڵبدە دووبارە بگەڕێیتەوەو پاشان هەمان كردار ئەنجام بدەوە، كە لە پێشوودا ئەنجامت دا، بەڵام ئاگاداری لایەنەكانی چاوەكانت بە، چونكە دانانی رەنگەكە چاوت بە شێوەیەكی دیكە دەردەخات، هەروەها بۆ بەشی ژوورەوەی چاوەكان هەوڵبدە بەشێكی قەڵەمەكە بكەوێتە ناو چاوەكان و ئەمەش زیاتر لەسەر لێواری برژانگەكان دەوەستێ و دیمەنێكی جوانی دەبێ، دوای بەكارهێنانی رەش كردنەكە، قەڵەمەكە لە شوێنی خۆی هەڵبگرە و هەوڵبدە سەری قەڵەمەكە داپۆشراو بێ و نەوەك تێكبچێ.
Top