مۆدەی بەدللەی كراوە بۆ بووكەكان

مۆدەی بەدللەی كراوە بۆ بووكەكان
چەندین جۆر لە بەدللەكانی بووك هەن، هەر یەكە جۆرە ستایل و شێوازێكی هەیە، ئەمەش دەكەوێتە سەر خواستی خانمان كە چ جۆرە مۆدەیەك هەڵدەبژێرن بۆ رۆژی ئاهەنگ، بۆیە دەبێ دەستنیشانی بەدللەیەكی جوان وەك هێمایەكی جوانی بێ لە دەرخستنی جوانی و رازاوەیی بووك، یەكێك لە مۆدە باوەكان كە زیاتر لە رۆژئاوا و وڵاتانی ئەوروپا گرنگی پێدەدرێ، ئەویش بریتییە لە مۆدەی سینگ كراوە، یان ئەوەی بەشی سەرەوەی كراوەیە و سینگ دەردەخات.
ئەم جۆرە ستایلە لە بەدللەی بووك، گرنگی بەجوانی شانەكانی خانمانی بووك دەدا، تەنانەت دەبێ كاری جوانكاری و ماكیاژ بۆ سەر شانەكانیش بكرێ، ئەویش بە رێژەیەكی كەم كە تاوەكو جیاوازی رەنگی پێست نەبێ لەگەڵ مل و رووخسار، ئەم جۆرە بەدلەیە جوانییەكەی زیاتر لە بەشی خوارەوە دەبێ، واتە نەخش و نیگارەكانی بەدللەكە دەكەوێتە سەر بەشی خوارەوەی كراسەكە، وەك بوونی نەخشێكی سەرنجڕاكێش و كراوە كە دەكەوێتە سەر قاچەكان، ئەم مۆدەیەش یەكێكە لە جوانترین كراسەكانی بووك بۆ رۆژی ئاهەنگ، تەنانەت دەكرێ لە رۆژی نیشان و ئاهەنگی تایبەت بپۆشرێ تەنیا رەنگەكەی سپی نەبێ و لە رەنگەكانی دیكەوە بێ.
Top