جۆرەكانی ماكیاژ بۆ كاتی دەوام و شوێنی كاركردن

جۆرەكانی ماكیاژ بۆ كاتی دەوام و شوێنی كاركردن
كاتێك خانمان بەبیانیان بەرەو دەوام و كار دەچن، دەبێ ماكیاژێكی رێك و جوان بكەن، ئەمەش بەمەبەستی زیاتر رازاوەیی و دەرخستنی رووخسار لە كاتی ئیشدا، بۆیە دەكرێ سوود لە چەند مۆدەیەك وەربگرین كە جێگەی جوانی و شایشتەیی لە رووخساری خانماندا دەبێ، لە كاتی هەستان لە خەو پێستی دەموچاو خاو دەبێتەوە و كراوە دەبێ لەهەمووکاتێک بەجوانترین شێوە خۆی نیشان دەدات، هەروەها زیاتر خانەكان كراوە دەبن و لێرەدا پێویستی بە ماكیاژی سادە دەبێ، پێوستە ئەو کچانەی کەبەیانیان ماکیاژ دەکەن بەتایبەتی کارمەندو ژنانی ماڵەوە پێویستە ماکیاژی ڕەنگی سادە هەڵبژێرین وەک (بڕۆنزی - شینی کاڵ - سەوزی کاڵ) ئەگەر هیچ ڕەنگێکیش بەکارنەهێنی ئەو شێوەت جواتر نیشان دەدا. بۆنموونە: تەنیا ناوچاوت ڕەش بکە لەگەڵ ماسکارەیەک بەکار بهێنە، هەروەها ڕەنگی لێوەکانیشت پێویستە ڕەنگی (پەمەیی یان گۆشتی یان قاوەیی کاڵ) بێت، چونکە تیشکی خۆر بەهێزە ئەم ڕەنگانە بەڕەنگی تۆخ دەردەکەون هەروەها خۆری بەیانیان لەهەمووکاتێک بەهێزترە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر پێستی دەموچاو وای لێدەکات لۆچ بکەوێتە دەم و دەچاوت، زۆر مکیاژ کردن کەسەکە بەتەمەن دەردەکەوێت.
Top