بەرگدروێكی نابینای كورد

بەرگدروێكی نابینای كورد
مام عەلی پیاوێكی تەمەنی 70ساڵەی كوردە لەگەڵ ئەوەی نابینایە، بەڵام وەك گەنجێكی بە ورە كاردەكات و ئەو لەسەر ئەو بڕوایەیە كە ئەگەر مرۆڤ پشت بەخۆی ببەستێت تەنانەت نابیناش بێت دەتوانێت ئیشێكی دژواری وەك بەرگدرویەتی بكات، كە پێویستە بۆ شتێكی وا چاوەكانت نەتەنیا بینا بن، بەڵكو زۆر وردبینیش بن، بەڵام مام عەلی بەچاوی دڵ دەبینێ و بە بڕوایەكی پتەوەوە 30 ساڵی رەبەقه ئەو ئەركە ئەنجام دەدات. شایەنی باسە مام عەلی خەڵكی شاری پاوەی كوردستانی ئێرانە.‌
ئا: حەلیمە محەمەد
Top