جوانی شوێنی دانیــشتن لە دیكۆری ماڵ

جوانی شوێنی دانیــشتن لە دیكۆری ماڵ
ماڵ پێویستی بە گشت جۆرە كەرەستە و ئامادەكاری دەبێ بۆ دانانی دیكۆرێكی رازاوە و پایە بەرز، ئەمەش دەبێ لە گشت كەرەستەكانەوە بێ و هەر یەكە جوانی خۆی تایبەت و كراوە بێ، بەم جۆرە دەكرێ سوود لە جوانی گشت كەرەستەكانی ماڵ وەربگرین، كە هەر یەكە بە گوێرەی شوێن و كارەكەی گرنگی و جوانی بسەپێنێ بەسەر دیكۆری ماڵ، دانیشتن لە ماڵ رێگەیەكی گرنگە بۆ حەسانەوە و یان بوونی شوێنێك بۆ دانیشتن گرنگییەگی ئەوتۆی هەیە، بە تایبەت لە بەلەكۆن و باخچەدا، ئەمەش وەك ژوورێكی بچووكی هاوشێوەی ژووری دانیشتن دەبێ، لەوەش گرنگتر بوونی ئەو جۆرە (قەنەفە) یان ئەو (كورسی)یانەیە كە بۆ دانیشتن دادەنرێن، مەرج نییە تەنیا تاخمێك بێ لە قەنەفە و كورسی، بەڵكو دەكرێ كەرەستەی دیكە هاوشێوەی قەنەفە هەبێ، كە ئەویش وەك دیمەنی قەنەفە وایە و دەكرێ گەشتیاری بێ واتە لە گشت شوێنێك دابنرێ، بە تایبەت لە بەلەكۆن و شوێنەكانی دەرەوەی ژووەكانەوە بێ، بەم رێگەیە دەتوانن دیمەنێكی سەرنجڕاكێش لە شوێنێكی تایبەت بە دانیشتن ئامادە بكەن و شیاوی مۆدەیەكی دیكۆری ماڵ بێ و لە ژێر سەقفی ژوورەكانەوە بێنە دەرەوە و لەناو باخچەیەكی خۆش دانشتنێكی خۆش ببەنە سەر.
Top