خاوەن جەستە لاستیكەكان

خاوەن جەستە لاستیكەكان
كارە سەیرەكان بۆ ئەو كەسانەیە كە خاوەن بەهرەیەكی سەیر و سەمەرن، ئەمەش بە گوێرەی بەهرەكانیانەوە دەبێ، كەچی هەندێك لە مرۆڤ خاوەن بەهرەی سرووشتییە وەك ئەو كچ و كوڕە كە دەڵێی جەستەیان بێ ئێسقانە، ئەوەی یەكەم ئەو كچە جمناستیكەیە كە لە وڵاتی رووسیا دەژی و ناوی (زڵاتە)یە و تەمەنی (24) ساڵە، ئەویش بە جەستە نەرم و لاستیكەكەی نمایشی سەیر و جوان ئەنجام دەدات، كە جێگەی گشت كەسێك دەبێ و جووڵەكانیشی لە گشت شوێن و كاتێكدا ئەنجامی دەدات، ئەوەی دووەمیش بریتییە لە (دانایل برۆینگ سمس) كە خەڵکی ئەمریکایە دەتوانێت بڕبڕەی پشتی بە (180) پلە بسوڕێنێتەوه و لە هەمان کاتدا قاچی وەک خۆی لە جێگەی خۆیدا مابێتەوە، ئەنیشکی و ئەژنۆشی بە پێچەوانەوە بنوشتێنێتەوه، توانای هەیە کە بە 15 چرکە سەری و دەستەکانی و قاچێکی ئەکاتە ناو ڕەکتەی تێنسێکەوە، دەتوانێت بچێتە ناو شوشەیەکی کە 68 لیتر ئاو بگرێت.
Top