دەسكە گوڵی دەستی خانمانی بووك

دەسكە گوڵی دەستی خانمانی بووك
رۆژی ئاهەنگی بووك بۆ گشت خانمێك گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، بۆیە دەبێ لەم رۆژەدا خانمان وەك شازادەیەك دەربكەون، ئەمەش پێویستی بە ئامادەكاری دەبێ، لە رێگەی كەرەستە و جلەكانی ئەو رۆژە، دەتوانین ستایلێكی بەرز و ناسك بەدی بكەین، كاتێك كە كەرەستەكان و شێوازەكان بە جوانترین شێوە دەبن، لێرەدا توانای مۆدەیەكی تایبەتمەند و رازاوەمان دەبێ، تەنانەت كەرەستەیەك یان ئێكسسوارێك دەتوانێ سوودێكی گەورە ببینێ لەم رۆژەدا، یەكێك لەو ئێكسسوارانە بریتییە لە گوڵی دەستی بووك، كە شیاوترین مۆدەیە لە ستایلە تازەكانی جلوبەرگ و كەرەستەكانی بووك، بەمەش دەتوانین دەسكە گوڵێكی رازاوە لە دەستی خانمی بووك ببینین، كە شێوە و دیمەنێكی شایستە بە دەستی بووك بدات، لەگەڵ ئەوەشدا خانمی بووك دەستی بە گوڵەوە دەبێ و بەتاڵ نابێ، چونكە كاتێك دەستی خانمی بووك بەتاڵ دەبێ، ئیتر دەبێ لە خوارەوە بێ، بۆیە دانانی گوڵ مۆدەیەكی شایستەیە و تایبەتمەندی خۆی هەیە لەم رۆژەدا.





Top