مۆدەی پەردە كلاسیكیەكان لە كوردستان

مۆدەی پەردە كلاسیكیەكان لە كوردستان
بۆ دیكۆری ماڵ لەرێگەی شێوازی جیاو تایبەت لە مۆدەی كەلوپەلەكان دەتوانین جوانی بە ژوورەكان ببەخشین، كە ئەمەش دەبێ بە شێوازێك بێ لەگەڵ ستایلی دیكۆری ماڵ بگونجێ و تایبەتمەند و شیاوی كراوەیی بێ، لێرەدا شێوازی دیكۆر بە هەنگاوێك گۆڕانكاری بەسەردا دێ و بەمەش دەبێتە جوانترین یەكێك لە دیكۆرەكان، یەكێك لەو كەرەستانەی كە ماڵ پێوەی دەنازێ، هەروەها گرنگترین بەشەكانە لە جوانكاری ماڵ، ئەویش (پەردە)ی پەنجەرەكانە.
مۆدەی پەردەكان گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە و لەگەڵ مۆدە تازەكان و شێوەی تازە و نوێ دەركەوتووە، كەچی مۆدە كلاسیكەكانیش ئاوێتەی مۆدە تازەكان دەكەن و گرنگی و جوانی خۆیان لەدەست نادەن، بۆیە ئێستاش مۆدە كلاسیكەكان باوێكی زۆریان هەیە لە كوردستان، كە مۆدەیەكی رازاوە و جوانە، بە تایبەت كاتێك بە شێوازێك دەبێ، كە لەگەڵ دیمەنی پەنجەرە دەگونجێ و دیمەنێكی جوان و رازاوەش دەبەخشێ، گرنگترین لایەن بۆ پەردە، بریتییە لە رەنگەكەی، بەڵام هەوڵبدەن كە دیمەنێكی كراوە و قوماشەكەی زۆر بێ، ئەوەندە كەم نەبێ، كە بە تەسكی دەربكەوێ و ناشایستەی بكات.



Top