قوفڵ بۆ مۆبایل و نەعلت دانێ !

قوفڵ بۆ مۆبایل و نەعلت دانێ !
بیرۆكە سەیرەكان بە چەندین كاری سەیرەوە دەردەكەون، لە كاتێكدا كەسانێك هەن پڕ بە دڵی خۆیان بڕیارێك دەدەن كە شایستەی بیركردنەوە نییە، ئەوەی دەیبینن دوو بیرۆكەیەكە بۆ پارێزگاری كەسێك لە مۆبایلەكەی یان نەعلەكەی لە دزین و كەوتن، كە هەڵساوە بە دانانی قوفڵێكی گەورە لەسەر بەرگی مۆبایلەكە هەروەها لەسەر هەردوو تاكی نەعلەكە كە لە سەروناوقەدییەوە بەستوویەتی، ئەمەش وادەكات دیمەنێكی سەیر ببەخشێ، تەنانەت ئەگەر تێلفۆنی بۆ بێ، چۆن پێ دەگات كە قوفڵەكە بكاتەوە و وەڵامی پێوەندییەكە بداتەوە یان نەعلەكە لەپێ بكات ئەگەر كارێكی هەبێ.

Top