(لادە) هێشتا لە كوردستان ماوە !

(لادە) هێشتا لە كوردستان ماوە !
ئوتۆمبێلە كۆنەكان وەكو یادگارییەك لەبەرچاومانن، یان هەر كەرەستەیەك یان شوێنەوارێك كە لە پێشوودا هەبێ و ئێستا مۆدەی نەمابێ، گشت كەرەستەكان بۆ ماوەیەك بەكاردەهێنرێن و ئیتر لە داهاتوو دەبێتە كەرەستەیەكی كۆن و گرانبەها، وەكو ئەو كەرەستانەی كە لە سەردەمەكانی پێشوودا بەكارهێنراون و ئێستا لە موزەخانەكاندا دانراون، لە كوردستانیش ئێمە یادگاریمان هەیە لەگەڵ ئوتۆمبێلی (لادە)دا، جاران دەووترا هات لادە خۆت لادە،لە هەمووی سەیرتر كاتێك تەنكییەكی بەتاڵی دەخرایە سەر، كەچی تا ئێستاش لادە لە كوردستان ماوە كە ماوەی چەند ساڵێكە كار دەكات ئێستا مۆدێلی نەماوە، كەچی شەوێكیان لادەیەكم بەرچاوكەوت، زۆر جوان و پاك بوو، خاوەنەكەی دەیوت تا ئێستا بە پاكی پاراستوومە و نرخەكەی بە دەفتەرێك دۆلار كەمتر نایفرۆشم.
Top