چاویلكەی گەورە، مۆدەیە لە هاوینی ئەمساڵدا

چاویلكەی گەورە، مۆدەیە لە هاوینی ئەمساڵدا
بەرەو وەزری هاوین دەچین، ئیتر كەشوهەوا گەرم دەبێ تیشكی خۆریش بەهێزتردەبێ، بۆیە دەبێ خانمان پارێزگاری لەجەستەو جوانی خۆیان بكەن وبەگشت كەرەستەوجلەكانەوە بەڕێك و پێكی خۆیان دەربخەن، بەهۆی ئەوەی جەستەی خانمان ناسكەو ئیتر پێویستی بە ئاگا لێبوون دەبێ، چاوەكان یەكێكن لەو ئەندامە هەستیارانەی كە بەرگەی تیشكی خۆرناگرن، بۆیە چاویلكەكان سوودمەند دەبن لەدوولایەنەوە، یەكێكیان بۆ پاراستنی چاوەكان لەتیشكی خۆر، ئەوەی دیكەشیان بۆ مۆدەیەكی جوانكاری ڕەوانن، چاویلكەكان بۆ مۆدەی ئەم وەرزەگەرمە، شێوەی گەورە وەردەگرن و دیمەنێكی ڕازاوە دەبەخشن، بەجۆرێك شیاوی جوانییەكی ڕازاوە بن لە چاوی خانمانەوە، هەوڵ بدە چاویلكەی چاوەكانت لەم جۆرە شێوازە بێت كە لەگەڵ گشت جۆرە جلێك دەگونجێت.
Top