كراسی بووك لە رەنگی سپی و رەش!

كراسی بووك لە رەنگی سپی و رەش!
كراسە جوانەكانی خانمانی بووك هەردەم بەرەو گۆڕانكاری و كاری تازە رێگە دەگرنە بەر، بۆیە دەكرێ لە رێگەی ئەو كراسانەوە سوود لە مۆدە تازەكان وەربگرین كە جێگەی جوانی و شایستەیی دەبن لە رۆژی ئاهەنگدا، تەنانەت شێوازی لەم جۆرە بەدلە تازانە، خۆیان بە مۆدەیەكی جوان بۆ جوانی جەستەی خانمانی بووك قەشەنگن، یەكێك لە مۆدە تازەكان بریتییە لە كراسی سەر رەش، كە بەشی سەرەوەی كە سینگەكەیەتی، لە پارچەیەكی رەش پێكهاتووە و تەنانەت ئەوەش بۆ جوانكاری دەبێ، كاری ئەو بەشە رەشە بۆ رازاندنەوەی بەشی سەرەوەیە، هەروەها مەبەست لەوەش جوان دەرخستنی رەنگی سپی بەشی خوارەوەیەو كە وادەكات جوانییەكی گەورە ببەخشێ و لە نزیكەوە تێكەڵەی نێوان مۆدەكانیان دەربخات و كراوەیی لە جوانییان بێ و كاری لەم جۆرەش وادەكات كە كراسێكی رازاوە و بە دوو رەنگەوەی لێوە دەربچێ و شایستەی جوانییەكی گەورە بێ.
Top