سەندەڵی بێ پاژنە بۆ وەرزی گەرما

سەندەڵی بێ پاژنە بۆ وەرزی گەرما
وەرزی هاوین پێویستی بە كەرەستەكانی هاوینەیە، كە یارمەتیدەری خانمانە لە ژیانی رۆژانەیاندا ئەمەش وادەكات كە خانمان بیر لە كارەكان بكەنەوە وبتوانن ئەوەی پێویستە جێگەی جوانی و سادەیی بێ، یەكێك لەو ئێكسسوارە پێویستانە بریتییە لە سەندڵە جوانەكان بۆ ماڵ، شێوەی ئەو سەندڵانە شێوەیەكی بەرچاو و یارمەتیدەر دەبێ لە كاروباری ماڵەوەدا، تەنانەت وادەكات قاچەكان شێوەی نەرمی خۆیان لە دەست نەدەن و هەردەم بەر هەوا بكەون. شێوەی ئەو سەندڵانە جوانتر دەبێ كاتێك رەنگاورەنگیان پێوە دیارە، یان شێوەیەكی بەرچاو دەگرنە ئەستۆ، بۆیە ئەم شێوازە لەگەڵ ئەوەی هێمای مێینەی پێوە دیارەو شێوەیەكی ناسك لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هۆكارێكی تەندروستە بۆ جەستەت و كار دەكات لەسەر حەسانەوەی قاچەكان و پشتت، ئەو سەندڵانە هەڵبژێرە كە پاژنەیان نییە و جوانیی خۆی هەیە.
Top