ماكیاژی تۆخ بۆ پشت چاو

ماكیاژی تۆخ بۆ پشت چاو
ماكیاژی چاوەكان كاریگەریان هەیە لە هەڵبژاردنی دیمەنێكی گەشاوە بۆ ماكیاژی رووخسار، لێرەدا مۆدەكانی ماكیاژی چاو لە گۆڕانكاری ناوەستن و ئیتر مۆدەی تازە دەردەكەون، دانانی رەنگەكان بەپێی ئەو خواستە دەبێ كە لەلایەن خانمانەوە دەستنیشان دەكرێن، لەم رێگەیەدا دەكرێ سوود لە هاوڕەنگی بۆ پشت چاوەكان وەربگرین. یان دانانی رەنگێكی تۆخ بۆ پشت چاوەكان كە لە دوورەوە بەدەربكەوێ و هێمایەكی جوانی و رازاوەیی ببەخشێ، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین كاتێك رەنگە تۆخەكان بەكاردەهێنین بۆ پشت چاوەكان، دەبێ گرنگی بە رەنگی ئەساس و ماكیاژی رووخساریش بدرێ و گونجاندن لە نێوانیاندا هەبێ، بە مەرجێ كاریگەری هیچیان نەچێتە سەر ئەوەی تر، لەم رێگەیەدا جوانی ماكیاژی چاوەكان دەردەكەوێ و دیمەنێكی رازاوەش دەبەخشێ.
لۆلان ئازاد





Top