نمایشەكانی منداڵێكی جەستە لاستیك

نمایشەكانی منداڵێكی جەستە لاستیك
ئەوانەی جەستەیان بە جۆرێك دەچەمێتەوە، سەرسامن و سەرنجی گشت كەسێك رادەكێشن، ئەمەش وادەكات ببێتە رێگەیەك بۆ سەیر و سەمەرە، تەنانەت دەكرێ لە نمایش و شوێنە گشتییەكان چەندین كاری نمایش پێشكەش بكەن، وەك ئەو منداڵەی كە ئێستا كاری راهێنەری دەكات بۆ كەسانی دیكە بە مەبەسەتی فێربوونی بواری جمناستیك یان چەماندنەوەی جەستە. ئەو منداڵە تەمەنی تەنیا (7) ساڵە و ناوی (كۆشا)یە و لە وڵاتی هیندستان دەژی، لە منداڵییەوە خاوەن جەستەیەكی نەرم و چەماوەییە، بۆیە ئێستا دیاریكراوە وەك راهێنەرێك بۆ ئەوەی كەسانی دیكە فێری مەشق بكات لە بواری جمناستیك و جووڵەی جەستە.





Top