رەنگی پشت چاو و لێو شێوازی ماكیاژت دیاری دەكەن
May 11, 2011
رەنگا و ڕەنگ
سەبارەت بە رەنگی پشت چاوەكان، دەكرێ رەنگی پشت چاوەكان لەگەڵ رەنگی دەوروپشتی چاو هاوڕەنگ بێ، لێرەدا دەبێ رەنگێكی سادە و رەنگێكی تۆخ نەبێ، لەوانە رەنگی (رەساسی) كە شێوازێكی شایستە و بەرچاو لەخۆ دەگرێ، لەگەڵ بوونی رەنگێكی سپی بۆ بە بریقە كردنی رەنگی پشت چاو شێوەیەكی سەرنجڕاكێش دەبەخشێ، هەروەها بۆ رەنگی لێوت دەكرێ رەنگێكی سادە دابنێی كە لەگەڵ ماكیاژەكەدا گونجاو بێ، لێرەدا سوود وەربگرە لەرەنگی پەمەیی سادە، كە جوانترین رەنگە بۆ لێو، لەگەڵ دانانی بۆیەی بریقەدار كردن، كە لێوت بە بریقە بكات، ئەمەش واتای جوانی ماكیاژێكی رازاوە دەبێ.