مۆدەی جلوبەرگی دەوام و زانكۆ بۆ خانمان

مۆدەی جلوبەرگی دەوام و زانكۆ بۆ خانمان
گشت جلوبەرگەكان بەپێی شوێن و كاتێكی تایبەت بە خۆیەوە دادەنرێ، ئەمەش وادەكات مۆدەیەكی شایستە و كراوەی لێوە دەربچێت، بۆیە هەوڵبدە جلەكانت بە یەك دەستەوە رێكبكەوێ و گونجاندن هەبێ لەنێوانیاندا، ئەمەش بە گوێرەی روواڵەتی جل و رەنگەكانییانەوە دەبێتە مۆدەیەكی كراوە، بۆ كاتی دەوام یان زانكۆ، جلەكان دەبێ سادە و رازاوە بن، ئەمەش بۆ ئاسوودەیی لەكاتی جووڵانەوە و تەنانەت مۆدەیەكی شایستەش بێ بۆ ئەو شوێنە گشتییانە. ئەو دەستەجلە پێكهاتووە لەدوو بەش، ئەوەی سەرەوە بە كراسێكی درێژ تا سەر ران یان سەر چۆك، یان كراسێكی سادە بێ، كە رەنگێكی ناسك هەڵدەگرێ، بۆیە دەبێ لەگەڵ كیلۆتێك یان كۆڵۆنێك بپۆشرێ، ئەمەش یەكسانی لەمۆدەی جلەكەدا دروست دەكا و رێكخستنی نێوانیان مۆدەیەكی شایستەی لێ دەردەچێ، لەگەڵ بوونی پێڵاوێكی سادە و وەرزشی، زیاتر مۆدەكە جوانتر دەردەخات، بۆیە دەكرێ سوود لەم مۆدەیە وەربگرین بۆ كاتی دەوام و زانكۆ.

Top