(دارە بزمارە)كەی كــوردستان ‌

(دارە بزمارە)كەی كــوردستان ‌
دارە بزمارە، دارێكە لەنێوان هەولێر و شارۆچكەی پیرمام، كە وەك نەریتێك ئەوەی بەوێ تێپەڕێ بزمارێكی لێدەدات بە مەبەستی چاكبوونەوە و بەختێكی باش، ئەم دارە كە لە گوندێكی نێوان هەولێر و هاوینەهەواری سەلاحەدین بە هەمان ناوە، درەختێكی كۆن، بەڵام كەوتووە سەر زەوی و لێك ئاڵاو لە ئێش و ئازاری هەزاران بزمار كە چووتە ناو لەشی، خەڵكان بڕوایان وایە كە «دارە بزمارە» چارەسەری سەرئێشە و ددان ئێشە دەكات، بەبڕوای زۆرێك لە خەڵكان ئەم دارە بۆتە هۆی چارسەركردنی كەسانێكی زۆر. گوندی (دارە بزمارە)ی سەر بەناحیەی پیرمام، بەدووری 30 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری شاری هەولێر، كەچی ئەوەی سەیر بێ، تەمەنی ئەو دارە دەگەڕێتەوە 150 ساڵ لەمەوبەر، بەڵام وادیارە بەم دواییە ئەو دارە كەوتووە و كەسێكیش نییە راستی بكاتەوە.


Top