بـەدی و تـیشێـرتـەكان رازاوەترت دەكەن

بـەدی و تـیشێـرتـەكان رازاوەترت دەكەن
مۆدەكان لەگەڵ وەرز و كاتەكان گۆڕانكاریان بەسەردا دێ و شێوازێكی تازە بەدی دەكەن لە مۆدەكانەوە، بە تایبەت ئەو جلانەی كە لەگەڵ مۆدەكانی رۆژەوە دەڕۆن، وەك ئەو جلانەی كە تایبەتمەندی و جوانییەكی پێویستی هەیە بۆ خانمان، هەروەها ئەو جلانەن كە بۆ شوێنە گشتییەكان دەپۆشرێن و بۆ رۆژانی ژیانەوە دەكرێنە بەر، یەكێك لەو جلانە بریتییە لە (بەدی و تیشێرت)، ئەو دوو جلە مۆدەیەكی جوان بە جەستەی خانمان دەبەخشن، لەگەڵ ئەوەی شێوازێكی كراوە و ناسك لە خۆوە دەگرن. مۆدەی تیشێرتەكان جوانترە لە نەخشێكەوە دەست پێبكات، لەگەڵ ئەوەی شێوازێكی سەرنجڕاكێشی هەبێ لە مۆدەی جلەكانەوە، بەتایبەت ئەو رەنگانەی كە لەگەڵ ئەو وەرزە دەگونجێن و شێوازێكی تایبەت بە خۆیانەوە وەردەگرن، ئەمەش وادەكات كە خانمان لەگەڵ جوانی بەدی و تیشێرتەكان رابهێنن و شێوازەكانی لە مۆدەیەكی تازەوە بەدی بكەن، لەم هەنگاوەدا بەدییەكان تەسك و جوانتریش دەبێ ئەگەر بێ قۆڵ بن.
Top