رەنگی پەمەیی شای رەنگەكانە بۆ جـلی ماڵەوە

رەنگی پەمەیی شای رەنگەكانە بۆ جـلی ماڵەوە
جلوبەرگەكان شێوازێكی تازە دەنوێنن بۆ دەرخستنی جوانترین مۆدە لە ماڵ و دەرەوە، بە شێوەیەك دەكرێ سوودیان لێوە وەربگرین لە دانانی ستایلێكی تازە و شایستە بۆ جەستەی خانمانەوە، مۆدەی جلەكان شێوازێكی تایبەت و رازاوە لەخۆ دەگرن، تەنانەت دەبێ لە ماڵەوەش جلەكان شایستەی مۆدەیەكی رازاوە و كراوە بن، بۆیە دەكرێ لە رێگەی جلەكانی ماڵەوە جوانترین مۆدە بەدی بكەین، بەتایبەت قات و بیجامەی ماڵەوە.
بەهۆی سەرنجڕاكێشی لە جلەكانی ماڵەوە، كە خانمان بچووكتر و رازاوەتر دەكەن، بۆیە هەڵبژاردنی ئەو دەستە جلانە بە شێوەیەك دیمەنێكی ناسك و شایستە لەخۆ بگرن، دەبێتە هەنگاوێكی تایبەت و كراوە لە جلەكانی ماڵەوەدا، هەوڵبدە قات و بیجامەكانت لە رەنگە مێینەكانەوە بێ، لەوانە: پەمەیی، سوور، سپی، كە ئەو رەنگانەش دیمەنێكی ناسك و سەرنجڕاكێش لەخۆوە دەگرن.
Top