درێژترین مرۆڤی جیهان بەڕێوەیە

درێژترین مرۆڤی جیهان بەڕێوەیە
ئەوانەی خاوەن باڵایەكی بەرز و درێژن، یان بەهۆی نەخۆشییەوە دەردەكەون، یان بە شێوەیەكی سروشتییەوە باڵایان بەرز دەبێ، كەچی ئەو منداڵە بەشێوەیەكی ناسروشتی گەشە دەكات و باڵای درێژ دەبێ، كە ئێستا ئەوەندە و نیوی هاوڕێكانی خۆیەتی، لە وڵاتی بەریتانیا منداڵێكی (5) ساڵان باڵای دەگاتە نزیكەی (127) سەنتیمەتر، واتە زیاتر لە مەترێك، ئەمەش جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ هاوتەمەنەكانی خۆی. ئەو منداڵە ناوی (جاك ئیفیز)ە و بە درێژترین منداڵی جیهان و بەریتانیا دادەنرێ، لە ئێستاوە پێشبینی دەكرێ كە ئەو منداڵە تا تەمەنی (15) ساڵی باڵای بگاتە نزیكەی (2) مەتر و نیو، بەمەش دەبێتە درێژترین مرۆڤی جیهان.
Top