خەنەبەندان

خەنەبەندان
ئامادەكردنی: لۆلان ئازاد
خەنەبەندان یەكێكە لەداب و نەریتە كۆنەكانی كورد. كە لەدێر زەمانەوە لەناو كوردا هەبووە. خەنەبەندان بەو شەوە دەوترێت كەتیایدا بووك ماڵئاوایی لەخزمان و دۆستان و هاوڕێیان و ماڵە باوانی دەكات، كە ئەمەش شەوێك پێش ئاهەنگ و زەماوەندی گواستنەوەیە. لەو شەوەدا سەرجەم خزمان و هاوڕێیانی بووكەخان كۆدەبنەوەو خەنە دەگرنەوەو دەیدەن لەدەستیان، تا درەنگانی شەویش ئاهەنگ دەگێڕن و هەڵدەپەڕن و ئەو شەوە بەقسەی خۆش و ئاهەنگێڕان دەبەنەسەر، بووكەخانیش ئامادە دەكەن بۆ ئاهەنگی گواستنەوە و چوونە ماڵی خۆی.
خەنەبەندان، لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازە، بەگوێرەی دابونەریتی ئەو كۆمەڵگەیە دەگۆڕدرێت، بەڵام مەرجی سەرەكی ئەوەیە كە دەبێت خەنەكە لەسەر ناوەڕاستی سینییەك دابنرێت و چوار دەورەكەی بەمۆم بڕازێنرێتەوە، لەگەڵ دانانی چەند گەڵایەكی سەوز لەدەوروبەری سینییەكە، وەك رەمزێك بۆ دەستپێكی ژیانێكی نوێ‌، هەندێك كەسی تر كەمێك خوێ‌ وەك هێمایەك بۆ بەرەكەت و ڕزقی ئەو 2 كەسە دادەنێن.
Top