خۆم دەكەم بە ئەساڵە!

خۆم دەكەم بە ئەساڵە!
زۆرن ئەوانەی لاسایی كەسایەتی جیهانی و هونەرمەندان و كەسە ناودارەكان دەكەنەوە، ئەمەش زیاتر لەلایەن كچانەوە باوی هەیە، كە هەست دەكەن شێوەیان دەچێتە سەر هونەرمەندێك یان ئەكتەرێك، كەچی وادیارە لەلای ئەو گەنجەوە كارەكان ئاساییە و بەدڵی خۆی شێوەی خۆی دەگۆڕێت بۆ سەرشێوەی كەسایەتی دیكەوە، ئەو كوڕە گەنجە لەوڵاتی سوریا دەژی، پێشتر شێوەی چۆتە سەر (نانسی عەجرەم) بەهۆی ئەوەی خۆی حەزی بە (ئەساڵە)یە، بۆیە هەڵساوە بە ئەنجامدانی (16) نەشتەرگەری بۆ ئەوەی شێوەی بچێتە سەر شێوەی ئەساڵە، ئەو كوڕە ناوی (لەیس)ە بەرەگەز كوڕە و خەڵكی سوریایە، تا ئێستا بڕی (3500) واتە سێ دەفتەر و پەنجا وەرەقە دۆلاری لە نەشتەرگەری خەرج كردووە بۆ ئەوەی شێوەی بچێتە سەر شێوەی هونەرمەندی سووری (ئەساڵە).
Top